هەڵەپەیام

Deprecated function: The each() function is deprecated. This message will be suppressed on further calls in menu_set_active_trail() (line 2405 of /home/ginovera/domains/ginovera.ir/public_html/includes/menu.inc).

ناساندنی گیای ئالۆ ئەوێرا

ئالۆ ئەوێرا(Aloe Vera) کە بە ناوەکانی سەبری زەرد، سەبری تاڵ، شاخی بزن، هەڵالەی سەحرا، گیای هەمیشە مانەوە و گیای شاژن ناسراوە لە گیا دەرمانیەکانی بە نرخی دونیایە.

پێکهاتووی ژێلی ئەو گیایە لە " پۆلی ساکاریدەکانە" کە دەتوانی لە دابەزینی هەو کردن کاریگەر بێت وە هەروەها تایبەتمەدنی ئانتی باکتریالی هەیە، ئانتی ئۆکسیدانەکان لە توێ ڤیتامینەکانی A,B,C,E ئامینۆ ئەسیدەکان، ئەسیدە چەورەکانی کەلسیۆم و ئالیین لەو ماددە و ماکانەیە کە لە گیای ئالۆ ئەوێرا دا هەیە کە هەر ئەوە بۆتە هۆکاری کاریگەری ئەو گیایە لە دەرمان کردنی زۆریەک لە نەخۆشیەکان.

هەڵ و مەرجی سرووشتی چاندنی گیای ئالۆ ئەوێرا

ئالۆ ئەوێرا لەو گیایانە کە لە پلەی سیفر دا دەمرێت و ژینگەی هەڵدانی دەبێ لە دوو پلە سەرتر بێت وە هەر بۆیە ناوچەکانی باشوری ئیران کە پلەی گەرما ناگاتە سیفر شوێن و ناوچەی باشن بۆ بەرهەم هێنانی ئەو گیایە.

گەلای شتڵی گیای ئالۆ ئەوێرا دوای دوو ساڵ لە چاندنی و کاتێک بە ئەندازەی پێویست گەورە بووبێت لێ دەکرێتەوە. ئەو گیایە لە دەستەی ئەو گیایانە کە یەک ساڵ دەچێندرێت و شەش ساڵ بەرهەمی لێ بە دەست دێت، نەخۆشی ئەو گیایە بە نیسبەت گیایەکانی تر زۆر کەمە و ئاوی زۆر کەمی دەوێت.

گرینگ ترین تایبەتمەندێکانی دەرمانی گیای ئالۆ ئەوێرا

  • ئالۆ ئەوێرا لەش بە هێز دەکات.
  • ئالۆ ئەوێرا قەبز بوون چاک دەکاتەوە و رێخۆلەکان خاوێن دەکاتەوە.
  • ئالۆ ئەوێرا بۆ چارەسەری نەخۆشی ئاسم سوودمەندە
  • ئالۆ ئەوێرا ئینتەلا چارە سەر دەکات.
  • ئالۆ ئەوێرا بۆ جارسەری فێ گرتن سوودمەندە
  • ئالۆ ئەوێرا بۆ دەرمانی پشت ئیشە کاریگەری هەیە
  • ئالۆ ئەوێرا بۆ پالاوتنی خوێن باشە
  • لە کاتی تووش بوون بە خوورانی پێست بە هۆی پێوەدانی مێش و مور لە ژێلی ئالۆ ئەوێرا کەڵک وەرگرن
  • ئالۆ ئەوێرا دەتوانێ بیرۆ چارەسەر بکات
  • ئالۆ ئەوێرا بۆ عیلاجی سک چوونی خوێنی سوودمەندە
  • ئالۆ ئەوێرا بۆ پێش گرتن لە وەریننی قژ بە کار دێت کە دەبێ ژێلی ئالۆ ئەوێرا لە قژ بدەن و سەرتانی پێ مەساژ بدەن
  • ئالۆ ئەوێرا نەخۆشی گیرانی جەرگ چارەسەر دەکات.
  • بۆ سارێژ بوونەوەی برینەکان ژێلی ئالۆ ئەوێرا لە سەر برینەکان بدەن.
  • ئالۆ ئەوێرا باشترین کرێمە بۆ نمدار کردنی پێست کە دەبێ لە ژێلی ئالۆ ئەوێرا کەڵك وەرگرن.
  • ئەو کەسانەی نەخۆشئ سەکرەیان هەیە دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە ژێلی ئالۆ ئەوێرا شەکرەی خوێنیان کۆنترۆل بکەن.
  • بۆ شۆردنی چاو و برینەکان ژێلی ئالۆ ئەوێرا لە گەڵ ئاو تێکەل بکەن و کەڵکی لێ وەرگرن.

سوودمەندی خواردنەوەی ئالۆ ئەوێرا

  • هەشت ئامێنۆ ئەسیدی پێویستی تیدایە کە لە لەشی ئیمە درووست نابێت بەلام لە پێکهاتەی گیای ئالۆ ئەوێرا بوونیان هەیە، لە راستی دا ئامینۆ ئەسیدەکان ، بەشەکان و قالبەکانی لەشی ئیمەن .
  • خواردنەوەی بەردەوامی ئالۆ ئەوێرا کۆئەندامی هەرس تەنزیم دەکات. بە خواردنەوەی بەردەوامی ئالۆ ئەوێرا هەستی تەندرووستی و سلامەتی دەبەخشێ و ئاستی وزەی لەش زۆر دەکات.
  • خواردنەوەی بەردەوامی ئالۆ ئەوێرا یارەیدەی ئیوە دەدات هەتا کێشی لەشتان گونجاو بێت
  • خواردنەوەی ئالۆ ئەوێرا تایبەتمەندی لابردنی ژەهرەکانی هەیە.
  • خواردنەوەی بەردەوامی ئالۆ ئەوێرا دەتوانی جوولەی شەپۆلی رێخۆلە باش بکات.
  • خواردنەوەی بەردەوامی ئالۆ ئەوێرا وەرگرتنی پرۆتئین زیاد دەکات.
  • خواردنەوەی بەردەوامی ئالۆ ئەوێرا هاوکات رادەی ئەو بەکتریانەی دەبنە هۆکاری ترشان کەم دەکاتەوە . هەروەها خواردنەوەی بەردەوامی ئالۆ ئەوێرا دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی کزینەوەی دڵ، گەدە و ئازاری تری کۆئەندامی هەرس.